ژیان نامه ی حه سه ن گه ر میانی

ژیان نامه ی حه سه ن گه ر میانی

حه سه ن گه ر میانی
ناوی حه سه ن عه بدوڵلا محه مه د ئاغا یه و له دایك بووی ساڵی ١٩٤٥ ی ناحیه ی قادر که ره مه ،

هه ر له وێش پۆله کانی خوێندنی ته واو کردوه و و ئاماده یی کشتوکاڵی له ساڵی ١٩٦٥ _ ١٩٦٦ له  سلیمانی ته واو کردوه .
له ٢٩/١١/١٩٦٦ یه که م ڕۆژی ده ست به کاربوونی بوه وه ك موعید له ئاماده یی کشتوکاڵی له به کره جۆ .
یه که م به ر هه میشی گۆرانی ( خۆم قوربانی سوخمه ی کۆنی ) بووه له سه ر شانۆی ئاماده یی سلێمانی له گه ڵ تیپی
مۆسیقای سلێمانی نمایشیان کردوه ، به لام به ڕێکه وت له ڕێگه ی کامێرامانێکی ته له فیزۆنه ڕه شوسپیه که ی به غدا
له ساڵی ١٩٧١ دوو گۆرانی له ئاهه نگه که وێنه ده گرێت که له ساڵیادی دووه می یانزه ی ئازاری ئه و ساڵه دا له هۆڵی
(خولد ) نمایش کرابوو ، ئه مه ش حه سه ن گه رمیانی ته واو ئاشنا ده کات به گوێگر و بینه ر و جه ماوه ره که ی ،
دوو گۆرانیه که ش ( که مه ره شل و مه یله نگێنه ) بوون .
حه سه ن گه ر میانی خۆی به موڵکی کوردستان وکوردستانیش به موڵکی خۆی ده زانێت ،
هه ر بۆیه ش له گه ڵ گه ڕانه وه ی دا بۆ کوردستان یه که م کۆنسێرتی له شاری که ر کوك به هاوکاری گروپی مۆسیقای
( شه فه ق ) ی شاری که ر کوك و دووه میش له هه ولێر به هاوکاری گروپی ( هونه ره میللیه کان ) به سه ر په رشتی
که ناڵی ئاسمانی زاگرۆس تی ڤی ، سێیه م کاریشی بۆ که ناڵی ئاسمانی کوردسات تی ڤی و چواره مشی بۆ که ناڵی ئاسمانی
کوردستان تی ڤی .
حه سه ن گه ر میانی ده ڵێ من موڵکی هیچ لایه نێك نیم و هه مو لایه نه کانیش به مولکی خۆم ده زانم .
حه سه ن گه ر میانی ده ڵێ من به وه فام به رامبه ر به و هونه رمه ندانه ی که کاری مۆسیقاو هونه ریان بۆ کردووم .
له و هونه ر مه ندانه ش مامۆستایان و هونه ر مه ندان ئه نوه ر قه ره داغی ، خالید سه رکار ، سه ڵاح ره ئوف ،
ئه لبێرت عیسا ، وریا ئه حمه د ، مامۆستا سه ر دار ، مامۆستا حسێن ، ئامانج غازی ، سه ید ئه حمه د ڕه واندزی ،
فه ر هه نگ غه فور ، شێرزاد سه ر سپی ، گۆران کامیل ، دلێر حسێنی برازام ، چه تۆ نه ورۆز ، فاروق باپیر،
بێلانی کوڕم و هه موو ئه و مامۆستا به ڕێزانه ی کاری هونه ریان بۆ کردووم سوپاسیان ده که م .
حه سه ن گه رمیانی له ته مه نی ژیانی خۆی دا چه ندین جار ڕژێمی به عس به ڵێنی پێ داوه که بیکاته مودیرناحیه و
پاشان ئه ندامی مه جلیسی ته شریعی و ته نفیزی  به مه رجی ئه وه ی له به رامبه ردا ببێته به عسی به ڵام هونه ر مه ند
حه سه ن گه ر میانی ڕه فزی کردوه ته وه و له ڕه دفیعلیش دا زیندانی کراوه و بۆ ماوه ی دوو ساڵیش به رهه مه کانی
له ته له فیزۆنی که رکوك په خش نه ده کران . به به رده وامی ڕژێمی به عس هه وڵی داوه  په ڵپ و بیانوی جۆراوجۆری
بۆ بدۆزنه وه بۆ ئه وه ی ئه گه ر گۆرانیش بۆ به عس وبۆنه کانی به عس نه ڵێت هیچ نه بێت گۆرانیه کانی که مه ره شل و
مه یله نگێنه و ئه وانی تر له ئاهه نگه کانی به عس دا بڵێت له به ر نبه ریش دا ئه رزه و پاره و سه یاره ی بدرێتێ ، به ڵام
دیسان حه سه ن گه رمیانی ڕه فزی ئه وه ش ده کات و له به رامبه ر ئه م ڕه فزه ش دا ئازار و ئه شکه نجه و زیندانی ده بێت ،
به ڵام به هه وڵی خه ڵکانێك که له ناو حکومه ت دا ده ستیان هه بووه هه وڵی به ر بونیان بۆ داوه هه ر وه ك چۆن هه وڵیان بۆ
زۆر که سی دیکه داوه که له زیندانه کانی به عس ڕزگاربن . ناچار سلێمانی جێ دێڵێ و به ماڵه وه دێته هه ولێر و له وێش
به هه مان شێوه ژیان به سه ر ده بات .
حه سه ن گه ر ماینی له ساڵی ١٩٧٠ دا بوه ته ئه ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی که زۆربه ی به رهه مه کانیشی هه ر له و
تیپه دا ئه نجام داوه . به ر هه مه به پێزه کانیشی ئه م گۆرانیانه ن ( دیسان بارانه ، که مه ره شل ، لێم یاخیه ، سه وزه ڵێ ،
گۆزه ی سه ر شانت ، مه یله نگێنه ، سێ گۆرانی تێکهه ڵکێشی سۆزه ی گه ر میان _ساڵدانه / هه ی نه خشانم / لانکێ ،
له رزان ، که ژاڵێ ، ئێواره ی پایز ، شێوه ی شیرینت ، مه قامی ئه ڵلاوه یسی ، مه قامی خورشیدی ، ماڵئاوایی سه ده ی بیسته م
ئه مکۆمه ڵه ئه م دونیایه ، زه ر ده ی له ده مکه ل ، هه وره ڕه ش . شه که تی ڕێگا ، له ناو ڕه زان ، جوانی ڕێبوار ، سابات ، کزه ی جه رگانم ، خواست ،  هه روه ها چه ند به ر هه مێکی دیکه ش …
هونه ر مه ند حه سه ن گه ر میانی کۆڵی له گۆرانی و مۆسیقای کوردی نه دا ، ئه وه بوو له ساڵی ١٩٩٧ ئاوه ره و په ڕیوه ی
هه نده ران بوو ، ساڵی ٢٠٠٤ نۆبه ره ی به ر هه مێکی تری له ژێر ناوی (گه ر میان)تۆمار کرد که له لایه ن بێلانی کوریه وه هه موو کاره کانی بۆ ئه جام درابوو ، پاشان ئه لبۆمێکی دیکه به ناوی ( خواست ) به سپۆنسه ری سه ره کی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و به هه ماهه نگی له گه ڵ کۆمپانیای چوار چرا له ساڵی ٢٠٠٨ به ر هه م هێنا .
حه سه ن گه ر میانی ئێستاش هه ر به ر ده وامه له خزمه تکردنی هونه ری ڕه سه نی کوردی .