وتاروڕۆژنامه وانی

وتاروڕۆژنامه وانی

له‌یادی دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای شۆڕش (ساڵی 1974- 1975)،له‌ ئوتێلی شیراتۆن، له‌ گه‌ڵ براو هاوکاری ئازیزم کاکه‌ حه‌سه‌ن گه‌رمیانی، دانیشتنێکی زۆر دورودرێژ، که‌ سه‌رجه‌می له‌ 10 کاتژمێرێک تێپه‌ڕبو،بۆ لێدوان له‌سه‌رباسو به‌دواچوونه‌که‌م بۆ پۆلێن کردنی وایین که‌ ئیتر ووشه‌ی مه‌قام به‌کار نه‌هێنین بۆ فۆرمه‌ مۆسیقاییه‌کان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵاوییه‌ک هه‌یه‌ له‌نێوان به‌کارهێنانی ئه‌م ووشه‌یه‌….

ئاماده‌کردنی : سه‌ڵاح ڕه‌ئوف

په‌یژه‌وفۆرمه‌کانی مۆسیقای کوردی، که‌ڵکێکی باشم لێ وه‌رگرت، گه‌رمیانی که‌سێکی خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ له‌ فۆرمی ئاوازو گۆرانی ناوچه‌ی گه‌رمیان. له‌ سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دو

حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئاغا(( حه‌سه‌ن گه‌رمیانی )) 1945- گه‌رمیان . قادرکه‌ره‌م .

له‌یادی دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای شۆڕش (ساڵی 1974- 1975)،له‌ ئوتێلی شیراتۆن، له‌ گه‌ڵ براو هاوکاری ئازیزم کاکه‌ حه‌سه‌ن گه‌رمیانی، دانیشتنێکی زۆر دورودرێژ، که‌ سه‌رجه‌می له‌ 10 کاتژمێرێک تێپه‌ڕبو،بۆ لێدوان له‌سه‌رباسو به‌دواچوونه‌که‌م بۆ پۆلێن کردنی په‌یژه‌وفۆرمه‌کانی مۆسیقای کوردی، که‌ڵکێکی باشم لێ وه‌رگرت، گه‌رمیانی که‌سێکی خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ له‌ فۆرمی ئاوازو گۆرانی ناوچه‌ی گه‌رمیان. له‌ سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دووایین که‌ ئیتر ووشه‌ی مه‌قام به‌کار نه‌هێنین بۆ فۆرمه‌ مۆسیقاییه‌کان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵاوییه‌ک هه‌یه‌ له‌نێوان به‌کارهێنانی ئه‌م ووشه‌یه‌…. هه‌ندێ که‌س له‌جێی په‌یژه‌ی مۆسیقا به‌کاری دێنن و هه‌ندێک له‌ جێی فۆرم، بۆیه‌ ئه‌بێ ئاشکرابێ لامان که‌ خورشیدی فۆرمه‌ نه‌ک مه‌قام به‌و شێوه‌ کونه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر پله‌ ده‌نگی پێنجه‌می په‌یژه‌ی یه‌که‌می گه‌وره‌ی ڕۆژ هه‌ڵاتی بنیات ئه‌نرێ و نازناوی ( خۆرشیدی یان حیجازکار)ی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌دێرزه‌مانه‌وه‌‌ بۆ ئه‌م فۆرمه‌ ووشه‌ی( شاناز) یش به‌کار هاتووه‌ سه‌د له‌سه‌د وشه‌یه‌کی کوردییه‌، بۆیه‌ من به‌ڕه‌وای ئه‌زانم بۆ ئه‌م فۆرمه‌ کوردییه‌ ووشه‌ی شاناز جوانه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ له‌توانای مندا نییه‌،که‌ ئه‌وناوه‌ بسه‌پینم ئه‌وه‌ به‌بڕیاری کۆنفرانسێکی مۆسیقا ئه‌بێ که‌ سه‌رانسه‌ر خه‌مخوارانی مۆسیقای کوردی تیایدا به‌شدار بن. بۆیه‌ هه‌ر له‌زاری گه‌رمیانی ئازیزه‌وه‌ به‌مجۆره‌ ئه‌و فۆرمه‌م ( خورشیدی- شاناز )،کرده‌ نۆته‌ی مۆسیقا، هه‌رچه‌نده‌ له‌پێش گه‌رمیانیشدا که‌ڵکم له‌ شێوازی وتنه‌که‌ی که‌ڵه‌ گۆرانیبێژانی(فۆرم بێژانی) وه‌کو: عه‌لی مه‌ردان . ئه‌حمه‌د گاهه‌ر . ڕه‌حمه‌توڵڵا شه‌ڵتاخ . عه‌باس عه‌لی چۆڵاخ . صڵاح داوده‌ . حسه‌ین عه‌لی . شوکور خه‌یات، و چه‌ندینی تریش وه‌رگرتوه‌ له‌ ئاینده‌دا ئه‌یانخه‌مه‌ به‌رچاو، هیوادارم که‌ڵکیان هه‌بێ.

فۆرمی خورشیدی (شاناز).